English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌مەجلیسی ئێران داوا لە بایدن دەکات کۆتایی بە گەمارۆکان بهێنێت
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران
2021-01-31 [05:15 AM]

​ZNA – هەولێر


محه‌مه‌د باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران داوا لە ئیداری نوێی ئەمریکا دەکات بێ‌سەپاندنی مەرجی پێشوەختە سزا و گەمارۆی ئابووری لە سەر ئێران لابدات.

قالیباف لە کاتێکدا باسی قبووڵ‌نەکردنی مەرجی پێشوەختە دەکات، بە گوێری ئەو زانیاریانەی لە ئەندامانی کابینەی جۆباندنەوە دزە دەکەن یان بە ئاشکرا رایدەگەیەنن، ئەم دەستەڵاتەی ئەمریکاش بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ نێو رێککەوتنی ئەتۆمی دانووستانی دووبارە دەگەڵ ئێرانی کرووەتە پێشمەرج.

وەک ئیمانۆیل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساش دوو رۆژ پێش باسی کرد، داوا دەکرێت سعوودیا و وڵاتانی عەرەبیی ناوچکەش لە دانووستانی ئێراندا بەشدار بن و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن.

دەستەڵاتی نوێی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئەم بروایەشن لە دانووستانی داهاتوو لەگەڵ ئێراندا پێویستە کێشەی مافی مرۆڤ لە ئێران و پەرەسەندنی دەستەڵاتی سەربازیی ئەم وڵاتە و دەست‌تێوەردانی ئێران لە وڵاتانی دیکەش بخرێنە خشتەی گفتوگۆکانەوە.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad