English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران ٧٠ کەسی دیکە بە کۆرۆنا ژیانیان لە دەست دا
2021-01-31 [06:35 AM]

​ZNA – هەولێر


سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، رۆژی یەکشەممە ٣١ی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢١ رایگەیاند لە٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٠ کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسی کۆرناوە ژیانیان لە دەست داوەد.

بە گوتەی سادات‌لاری، هەر لەم ماوەیەدا شەش ھەزار و ٢٦٨  کەسیش  تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بە گوتەی ئەم گوتەبێژەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران هەتا ئێستا یەك ملیۆن و ٢١٠د هزار و ٥١  كەس لە نەخۆشیی کۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە.

لەکاتێکدا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران هەروا زۆرە، بەشێک لە بەرپرسانی تەندروستیی ئەم وڵاتەش کەوتوونەتە دژایەتی‌کردنی لێدوانی عەلی خامنەیی.

عەلی خامنە‌‌یی رێبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە وتاریکیدا گوتی وڵاتەکەی نابێ پێکوتەی کۆرۆنا لە ئەمریکا  وڵاتانی ئەوروپا بکڕێت و دواتر لێدوانەکەی بەرەوڕووی گلە و گازندەی بەرپرسانی وڵاتەکەی بووە.

لە مێژووری ٤١ ساڵ دەستەڵاتدارێتییی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئەوەندەی ئەمجارە لەلایەن بەپرسانی ئەم وڵاتەوە دژایەتیی خامنەیی نەکراوە.





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad