English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران لە چەند حەوتووی دیکەدا دەتوانی ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆم
ئانتۆنی بلینکەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
2021-02-01 [08:55 AM]

ZNA - هەولێر


ئانتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن‌بی‌سی ئەمریکای راگەیاند، ئێران ئەگەر ئێران هەروا سنووری رێککەوتنی ئەتۆمی ببەزێنێت، لە چەند هفتەی داهاتوودا دەبێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.

بلینکەن دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێی‌باشە بگەڕێتەوە سەر رێککەوتنی ئەتۆمەیی ساڵی ٢٠١٥، بەڵام ئەم هەنگاوە بەمەرجێک سەردەگەرێت کە  ئێران بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنەکە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە مەبەستی رێکخستنی رێککەوتنێکی درێژخایەن و پتەوتر هاوهەڵوێست بن.

وەزیر‌ی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها سەبارەت بە ئازدکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکایی لە زیندانی ئێران گوتی، ئەمە پێوەندیی بە رێککەوتنی ئەتۆمیەوە نییە و لە هەر دۆخێکدا پێویستە ئەو ئەمریکاییانە ئازاد بکرێن.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad