English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق: بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لێژنەی دارایی تاوتوێی دوو بژاردە دەكات
2021-02-02 [07:31 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات،  لەگەڵ کۆمپانیای قەیوان بەردەوامن لەكاركردن و دەشڵێت، بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لێژنەی دارایی پەرلەمان دوو بژاردە تاوتوێدەکات.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا، لەگەڵ میدیای عێراقیدا رایگەیاند: "دادگا و هەواڵگری پەیوەستن بە وەستاندنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیای ئجیلیتی، بۆ دڵنیابوونیش لە راستی دانانی ناوی كۆمپانیاكە لە لیستی رەش، لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان كۆدەبمەوە، بۆ ئەوەی دەستبەجێ كارەكانی لەگەڵ وەزارەت بوەستێنین."

کۆمپانیای ئجیلیتی (Agility Logistics) بۆ گواستنەوە و کۆگاکردن،  كۆمپانیایەكی گشتی حكومی كوێتییە، بارەگای سەرەکی لە كوێتە، زیاتر لە 550 ئۆفیسی لە 120 وڵات هەیە، لە دوای ساڵی 2003وە لە عێراق کار دەکات.

سەبارەت بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ پاڵاوگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوت گوتی: "دەمێكە كاركردنمان لەگەڵ كۆمپانیای كار كۆتاییهاتوە و ئێستا وەزارەتی نەوت بۆ پاڵاوتنی نەوت تەنیا مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیای قەیوان دەكات".

کۆمپانیای کار، کە خاوەنەکەی شێخ بازە، ئۆفیسی سەرەکی لە شاری هەولێرە، کۆمپانیای قەیوانیش، کە خاوەنەکەی شێخ فاخیرە، ئۆفیسی سەرەکی لە شاری سلێمانییە.

سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت "لێژنەی دارایی دوو بژارە تاوتوێ دەكات، بژارەی یەكەم هەرێمی كوردستان كۆی پڕۆسەكانی بەرهەمهێنان، دەرهێنان و هەناردەی نەوت كە 460 هەزار بەرمیلە رادەستبكات، بژارەی دووەمیش هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل بە نرخی سۆمۆ بفرۆشێت یان داهاتی 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بكات".

 





ئەم هەواڵە 1096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad