English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران مووشەكەكی نوێی تاقیكردەوە
2021-02-02 [07:48 AM]

​ZNA – هەولێر


ئێران دیمەنی هەڵدانی نوێترین مووشەکی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە گواستنەوەی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە و دەڵێت: مووشەکەکە  25.5 مەتر درێژە و کێشی 52 تۆنە، توانیویەتی 500 کیلۆمەتر لە زەوییەوە بەرزببێتەوە

بەگوێرەی دیمەنە بڵاوکراوەکان، مووشەکەکە لە چۆڵەوانییەک هەڵدراوە بەڵام بە دیاریکراوی ئاشکرا نەکراوە چ شوێنێکە، یان کەی مووشکەکە هەڵدراوە

مووشەکەکە بە ناوی زولجەننە کراوە کە ئەسپی ئیمام حوسێن بووە بەڵام هیچ مانگێکی دەستکردی نەگواستووەتەوە بۆ خولگەی زەوی

ئێران دەڵێت، بەرنامەی مانگە دەستکردەکانی، هاوشێوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی، تەنیا بۆ مەرامی زانستی و کاری مەدەنییە، بەڵام ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان لە بارەی بەرنامەکە هەیە.





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad