English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق سه‌ردانی ئێران كرد
2021-02-02 [10:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی له‌ عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیریی عێراق، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تارانی كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لە ڕۆژانی ٣١ی کانوونی دووەم و ١ی شوباتدا، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی پرسە هەرێمایەتییەکانی کرد وەک بەشێک لەو هەوڵانەی کە بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیریی عێراق دەنرێن.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، خاتو پلاسخارت پێشتریش سەردانی ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکەی کردووە. ئەم جۆرە سەردانانە زیاتر ئەرکی پێسپێردراوی (ماندێت) ی یونامی بەهێزتر دەکەن کە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٥٢٢ی ساڵی ٢٠٢٠ پێویستە ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی هەرێمایەتی بکات و هاریکاریش پێشکەش بکات  لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە سەقامگیریی سنوور و وزە و ژینگە و ژێرخان و تەندروستیی گشتیی و پەنابەران.

 





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad