English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند نھێنیەکی دیکەی بۆندی میسی ئاشکرا دەبێت 
2021-02-02 [02:17 AM]

ZNA- ھەولێر 




رۆژنامەی ئیلمۆندی ئیسپانی بەردەوامە لە ئاشکراکردنی ھەندێک بەندی بۆندی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە . 

بەپێی دوایین زانیاری رۆژنامەی ئیلمۆندۆ، بەندێک لە گرێبەستی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەوەبووە ، میسی دەبێت ھەموو توانایەکی خۆی بەکار بھێنێت بۆ ئەوەی فێری زمانی کەتەلۆنی ببێت و قسەی پێبکات . 

ھەروەھا لە بەندێکی دیکە ھاتووە ، پێویستە میسی لە بۆنە کۆمەڵایەتیەکانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە بێت و دووربکەوێتەوە لە بەکارھێنانی مادەی وزە بەخش . 

ھەروەھا لە بەندێکی دیکە ھاتووە ، لە ئەگەری جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا ، میسی سەربەستە لەگرێبەست کردن لەگەڵ ھەر یانەیەک دەیەوێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad