English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری وزەی ئیسرائیل: ئێران بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆم تەنیا شەش مانگی کات پێویستە
وەزیری وزەی ئیسرائیل
2021-02-02 [04:49 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن ئێران بۆ ئەوەی بتوانێت چەكی ئەتۆم دروستبكات، تەنیا مانگی دیكە کاتی پێویستە.

یوڤال شتاینتز وەزیری وزەی ئیسرائیل ئەمرۆ سێشەممە٢ی شوبات رایگەیاندووە كابینەی دۆناڵد ترەمپ زیانێكی زۆری لە پرۆژە ئەتۆمییەكانی ئێران دابوو، بەڵام ئێستا دەستی بەپیتاندنی یۆرانیۆم كردووەتەوە.

وەزیری وزەی ئیسرائیل دەڵێت ئێران بۆ ئەوەی بتوانێت چەكی ئەتۆم دروستبكات، پێویستیی بە شەش مانگی دیكە ھەیە. ئەمە لەكاتێكدایە كە ئانتۆنیۆ بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  چەند کاژتژمێرێک بەر لە لێدوانی وەزیری وزەی ئیسرائیل گوتی  ئێران بۆ ئەوەی دەستی بەچەكی ئەتۆم رابگات تەنیا چەند هەفتە کاتی پێویستە.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad