English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی ئەنجوومەنی ئاسایش كۆبوونەوەيەكى بەپه‌له‌ ئەنجامدەدات
2021-02-02 [06:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ تاوتوێکردنی کودەتا سەربازییەکەی میانمار، سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە بەدەستھاتوون، ئەنجوومەنی ئاسایش، سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی نیویۆرك، لەسەر پرسی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن سوپای میانمار، کۆدەبێتەوە.

لەو راگه‌یه‌نراوه‌ی کە لە دەزگای میدیایی سوپای میانمارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ سه‌رله‌ بەیانی لە دوای هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن، ئەنجامدانی کودەتا راگەیه‌نراوه‌.

ئەوەش راگەیەنراوه‌، دەسەڵات لە وڵاتەکە لە دەستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای میانمار، مین ئاونگ ھلاینگ-ە و کودەتاکە به‌ھۆی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکانی ٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، ئه‌نجامدراوه‌.

سوپا ئەوەشی راگەیاندووه‌، لە دوای کودەتاکەوە باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتدا راگەیه‌نراوە و بۆ ماوی ساڵێک ئیدارەی سەربازیی میانمار به‌ڕێوه‌ده‌بات.

لای خۆیەوە، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکان کە بە سەرکەوتنی پارتەکەی ئاونگ سان سوو چی کۆتاییھات، رەتکردەوە.

سوپای میانمار لە ھەڵبژاردنەکاندا پاڵپشتی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی یەکێتی بۆ ھەماھەنگی و گەشەپێدان-ی کردبوو.

 

aa





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad