English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"کاک ئیره‌ج" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران به‌ده‌ستهێنا
2021-02-02 [03:01 AM]

ZNA - تاران


هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ناسێندران و فیلمی "کاک ئیره‌ج" به‌رهه‌می سینه‌ماکاری کورد جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

 

سه‌ید سادق مووسه‌وی بەڕێوبەری ئه‌و رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ وێڕای به‌خێرهاتن به‌ ئاماده‌بووان گوتی: سوپاسگوزارم که‌ کاتی خۆتان بۆ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئه‌م وڵاته‌ ته‌رخان ده‌که‌ن. خۆشحاڵم که‌ بۆ رێوڕه‌سمی کۆتایی گرینگترین رووداوی کورته‌ فیلمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتوون. مه‌به‌ستی من بۆ ئاماده‌بوون له‌م ساتانه‌دا، ئاراسته‌ کردنی راپۆڕت سه‌باره‌ت به‌ فێستیڤاڵه‌که‌ نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو راپۆڕته‌کانتان بیستووه‌.

 

خه‌ڵاتی به‌شی "کۆڤید 19"

خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ به‌شی "کۆڤید 19" به‌ شه‌هاب ئاب ره‌وشه‌ن بۆ ئان سینز پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی کۆڕبه‌ندی خوێندنه‌وه‌کانی کورته‌ فیلم

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، خه‌ڵاته‌کانی کۆڕبه‌ندی خوێندنه‌وه‌کانی کورته‌ فیلم

پێشکه‌ش کرا. خه‌ڵاتی سێهه‌م به‌ موحسین ره‌هنوما، خه‌ڵاتی دووهه‌م به‌ "په‌ریسا حوسێن زاده‌" و خه‌ڵاتی یه‌که‌میش به‌ "ئه‌حمه‌د خۆش نییه‌ت" به‌خشرا.

 

خۆش نیه‌ت له‌ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌ی خۆی رایگه‌یاند: خۆشحاڵم که‌ له‌م کۆڕه‌دا، بۆ دووهه‌مین جار خه‌ڵات وه‌رده‌گرم. له‌ مامۆستای به‌ڕێزم "نووره‌دین زه‌رین کێلک" سوپاس ده‌که‌م. هه‌روه‌ها یاد ده‌که‌م له‌ مامۆستای خۆشه‌ویستم؛ "ئه‌کبه‌ر عاله‌می" که‌ به‌ هۆی کۆرۆنا ئه‌ومان له‌ ده‌ست چوو.

 

پێشکه‌ش کردنی مه‌دالیای ئیسفا

مه‌دالیای "ئیسفا" له‌ لایه‌ن "ئیلهام حوسێن زاده‌" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کورته‌ فیلمی ئێران (ئیسفا) پێشکه‌ش کرا.

 

"ئیسفا" وێڕای رێزگرتن له‌ فیلمی "ده‌که‌ل" له‌ ده‌رهێنانی "بابه‌ک موسته‌فه‌وی"، مه‌دالیای "ئیسفا"ی بۆ داهێنان و تازه‌گه‌ری له‌ ناوه‌رۆک و داهێنان له‌ ئاراسته‌ کردندا به‌ فیلمی "ترس خۆی ده‌گوازێته‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "ئیمان ساڵحی" پێشکه‌ش کرد.

 

هه‌روه‌ها له‌وحه‌ی رێزلێنانی "ئاسیفا" به‌ "مه‌هسا سامانی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌نیمه‌یشێنی "هه‌بوب" گه‌یشت و له‌ لایه‌ن "مریه‌م که‌شکوولی" پێشکه‌شی کرا.

 

رێزلێنانی "ئه‌میر لوتفیان" وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر و سینه‌ماکاری پێشه‌نگ

به‌شی دوایی رێوڕه‌سمه‌که‌ بۆ رێزلێنانی "ئه‌میر لوتفیان" وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر و سینه‌ماکاری پێشه‌نگ ته‌رخان کرا.

 

له‌م به‌شه‌دا، "ئه‌حمه‌د مه‌سجد جامعی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شاره‌وانی شاری تاران، "محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی هاتنه‌ سه‌ر شانۆی هۆڵه‌که‌.

 

خه‌ڵاته‌کانی به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "رکابه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی" سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران که‌ بریتی بوون له‌؛ "بێهنام بێهزادی" ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی ئێران، "لیا بێلته‌رامی" ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی ئیتاڵیا و "کیۆن گیۆن کیم" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ داڕشتنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بوسان" له‌ وڵاتی کۆریای باشوور؛ 63 کورته‌ فیلم له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان له‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌دا ناوبژیوانی کرد و ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:

 

خه‌ڵاته‌کانی به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ئاماده‌بوونی "بێهنام بێهزادی" ده‌رهێنه‌ری ئێرانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئه‌ندامانی دیکه‌ی لێژنه‌ی ناوبژیوان پێشکه‌ش کرا. بێهزادی به‌ر له‌ پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ براوه‌کان پیرۆزبایی کرد و چه‌ند خاڵێکی سه‌باره‌ت به‌م فێستیڤاڵه‌ راگه‌یاند.

 

لێژنه‌ی ناوبژیوان له‌ به‌شی باشترین کورته‌ فیلمی ئه‌زموونیی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی، هیچ فیلمێکی به‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵات نه‌زانی.

 

خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ "کاک ئیره‌ج" به‌رهه‌می سینه‌ماکاری کورد "جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا" له‌ کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ کادری ته‌ندروستی و ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌کان پێشکه‌ش کرد.

 

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به‌ "مۆم" له‌ ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "مارک ریبا و ئانا سۆلاناس" له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌خشرا.

خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی چیرۆکی و درامی به‌ "شه‌و باش" له‌ ده‌رهێنانی "ئانتۆنی نێتی" له‌ وڵاتی غه‌نا پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاته‌کانی به‌شی کێبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "کێبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی" سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران که‌ بریتی بوون له‌؛ "محه‌مه‌دمێهدی عه‌سگه‌رپوور"، "محه‌مه‌دڕه‌زا دڵپاک"، "ناسر سه‌فاریان"، "ئیسماعیل مونسف"، "به‌هرام ته‌وه‌کولی"، "روحوڵڵا حیجازی"، "روقیه‌ ته‌وه‌کولی"، "ئه‌شکان ره‌هگوزه‌ر" و "حه‌میدڕه‌زا لوتفیان" ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:

 

له‌ به‌شی باشترین فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه‌ ته‌ندیس و کۆته‌ڵی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌غدی باشترین تۆمارکردنی وێنه‌ی فیلم به‌ "حه‌وید بیوته‌" بۆ فیلمی چیرۆکی و درامی "جوبڕه‌ئیل" پێشکه‌ش کرا.

 

دیپلۆمای شانازی باشترین تازه‌گه‌ری و داهێنان به‌ "له‌عیا میرنه‌سیری" بۆ ده‌ورگێڕان له‌ فیلمی "ناهید" پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ به‌ "بابه‌ک به‌هرام به‌یگی" بۆ مۆنتاژ و لێکگرێدانی کورته‌ فیلمی "منداڵانی خوێنیار" به‌خشرا.

 

له‌ به‌شی باشترین ده‌نگ، ته‌ندیس و کۆته‌ڵی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌غدی به‌ "محه‌مه‌د حوسێن مێهرجوو" و "سه‌ید محمه‌مه‌د که‌شفی" بۆ ده‌نگهه‌ڵگریی فیلمی چیرۆکی "خوێناو" پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی باشترین لێکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌ فیلمی به‌ڵگه‌ییدا به‌ "فریشته‌ ته‌وه‌کولی" بۆ "فرووغی کۆڵانی بون به‌ست" پێشکه‌ش کرا.

 

له‌ به‌شی باشترین سیناریۆی وه‌رگیراو، ته‌ندیس و کۆته‌ڵی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌غدی به‌ "محه‌مه‌د ڕه‌زا مرادی" بۆ "دوو ئالی پێ" پێشکه‌ش کرا.

 

له‌ به‌شی باشترین سیناریۆ، ته‌ندیس و کۆته‌ڵی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌غدی به‌ "سه‌مه‌د عه‌لیزاده‌" بۆ فیلمی چیرۆکی "ناهید" پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌نیمه‌یشێن به‌ "مۆنا عه‌بدوڵڵاشاهی" بۆ "ئاگری سوور" به‌خشرا.

 

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌ "ئارمان قولی پوور ده‌شته‌کی" بۆ "منداڵانی خوێنیار" گه‌یشت.

 

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌زموونی به‌ "که‌ماڵ که‌چووییان" بۆ "ئاداپت" گه‌یشت.

 

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆکی به‌ "مه‌هیار مانده‌گار" بۆ "ئه‌سپی سپی باڵدار" پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان به‌ "ئیمان ساڵحی" بۆ "ترس خۆی ده‌گوازێته‌وه‌" گه‌یشت.

 

خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ سینه‌مای ئێران به‌ "حه‌مید ڕه‌زا زه‌بیر" بۆ به‌رهه‌مهێنانی "ئه‌سپی سپی باڵدار" پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فێستیڤاڵ له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ "ره‌زا فه‌هیمی" بۆ کورته‌ فیلمی "سپی پۆش" له‌ ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران وه‌کوو یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له‌ ئێران؛ که‌ به‌ شێوه‌ی ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماکاران و بینه‌ران و ئانڵاین و به‌ نمایش کردنی 63 کورته‌ فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی‌ 19 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها 146 فیلم له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئێرانی له‌ دوو به‌شی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌شه‌کانی چیرۆکی و درامی، به‌ڵگه‌ فیلمی دیکۆمێنتاری، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی 20 تا 25 کانوونی دووەمی 2021 له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی «ئێران ماڵ» له‌ شاری تاران و ماڵپه‌ره‌کانی ئانڵاین و ئه‌لیکترۆنیکی "هاشور" (ماڵی فێستیڤاڵ)، "وۆدیۆ" و "تیوال" به‌ڕێوه‌چوو.

 

مه‌نووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad