English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەیلەری Godzilla Vs. Kong ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
2021-02-02 [07:30 AM]

ZNA – هەولێر


ترەیلەری فیلمی سینەمایی Godzilla Vs. Kong لە یوتیوب بینەرێکی زۆری هەیە و
ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.

ترەیلەری ئەم بەرهەمە لە ماوەی حەوت رۆژدا زیاتر لە 46 ملیۆن بینەری هەیە،
بەمەش توانی پێش ترەیلەری فیلمی The batman بکەوێت کە لەو ماوەیەدا زیاتر
لە 27 ملیۆن بینەری هەبووە.

لەلایەکی دیکەوە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا
لە 26 ئازارەوە بۆ 31 هەمان مانگ دواخراوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە جگە لە نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، بڕیارە لە
پێگەی HBO Max بڵاوبکرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad