English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌شتی هاوڵاتیانی 20 وڵات بۆ سعودیه‌ ده‌وه‌ستێنرێت
2021-02-03 [11:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ سێشەممە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وڵاتی سعودیە بڕیاریدا، هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی 20 وڵات بۆ ناو وڵاتەکە بوه‌ستێنێت، له‌ ئه‌مڕۆ 3ی شوبات ده‌ست پێده‌كات.

ئاژانسی فه‌رمی سعودیه‌ رایگه‌یاند، بڕیاردرا گه‌شتی هاوڵاتی 20 وڵات بۆ سعودیه‌ رابگیرێت، وتیشی، بڕیارەکە دیبلۆماتکاران و هاوڵاتیانی سعودیە و ڕاوێژکارانی تەندروستی و خێزانەکانیان ناگرێتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م بڕیاره‌ ڕێوشوێنێکه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بكرێت.

ڕێوشوێنە کاتییەکە لە 3ی شوبات دەستپێدەکات و هاوڵاتیانی ئیماڕات و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا و ئەمەریکا و باشووری ئەفریقا و فەڕەنسا و میسڕ و لوبنان و هیندستان و پاکستان دەگرێتەوە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad