English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەرمى فڕۆکەوانە عێراقییەى لە یۆنان دۆزرایەوە
2021-02-04 [11:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حکوومەتی عێراق رایگەیاند، تەرمى ئەو فڕۆکەوانە عێراقییەى لە یۆنان بە فڕۆکەکەیەوە دیارنەما، دواى سێ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، لەنێو پارچەی فڕۆکە تێکشکاوەکەیدا دۆزرایەوە.

وەزیری گواستنەوەى عێراق، ناسر شبلی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکەوان "عەممار ئیبراهیم" لە گەشتێکی مەشقکردندا لە خاکی یۆنان فڕۆکەکەی بێسەروشوێن بووە و گیانی لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی رووداوەکە نەخراوەتەڕوو.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەی زاگۆری باکووری رۆژئاوای یۆنان، تەرمی فڕۆکەوانەکەی لەنێو پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکەیدا بینووە و دەسەڵاتدارانی یۆنانی ئاگادارکردووەتەوە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، تەرمی فڕۆکەوانەکە لەناو پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکەیدا دۆزراوەتەوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەوانێکى عێراقى بەناوی عەممار ئیبراهیم کە بەشداربووە لە خولێکى راهێنان لە ئەکادیمیاى "ئەگناتیا" لە یۆنان، لەو کاتەى سەرقاڵى راهێنان بووە، لەگەڵ فڕۆکەکەیدا لە ئاسماندا دیارنەماوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad