English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بەهەڕەشە كردن لەچین دەستی بەكار كرد
2021-02-06 [07:50 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسانی چینی راگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە تێکۆشانی بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەها دیموکراسییەکان.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا کە لەگەڵ یانگ جیچی، سیاسەتمەداری دەستڕۆیشتووی ناو پارتی کۆمەنیستی چین ئەنجامیداوە رایگەیاندووە، ئەمریکا بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دەپارێزێت، بەرگریش لە بەها دیموکراسییەکانی دەکات و لێپێچینەوەش لە چین دەکات لەسەر پێشێلکارییەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 بلینکن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گوشاری خستووەتەسەر چین تاوەکو سەرکۆنەی کودەتا سەربازییەکەی میانمار بکات کە بووە هۆی دوورخستنەوەی دەسەڵاتی تەمەن 11 ساڵەی لیبراڵی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی سوو چی.

بلینکن بە چینییەکانی گوتووە، ئەمریکا لێپێچینەوە و سزایان دەدات لەسەر هەوڵەکانیان بۆ هەڕەشەکردن لە سەقامگیری هەردوو ناوچەی زەریای هیندی و ئارام لەنێوانیاندا هەڕەشەکانی چین لە گەرووی تایوان.

ئیگۆرەکان کەمینەیەکی موسڵمانی بە رەچەڵەک تورکن، حکومەتی چین وەک هەڕەشەیەکی ئەمنی سەیریان دەکات و لە رێگەی نیشتەجێکردنیان لە کەمپەکانی "شوشتنەوەی بیر"، کار لە سەر سڕینەوەی ئایین و باوەڕیان دەکات.

ئەو هەڵوێستە تووندەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەنگدانەوەی هەڵوێستی ئیدارەی بایدنە و درێژەدانە بە هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپ کە خودی بلینکن لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پیران تایبەت بە پەسندکردنی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە لە گرتنەبەری هەمان رێگەی ئیدارەی ترەمپ لەئاست چین، ئەوەش بە خاڵێکی هاوبەشی دەگمەنی نێوان ئەو دوو ئیدارەیە دادەنرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad