English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشێك لە جولەكەكان گوندێكی موسڵمانان پاك دەكەنەوە و داوای گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندەكە دەكەن
2021-02-06 [08:19 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمەڵەی ناتۆری کارتای جولەکەی دژە دەوڵەتی ئیسرائیل هەستاون بە پاککردنەوەی گوندێکی چۆڵکراوی فەلەستین و مزگەوتەکەی ناوی و هەروەها داوا لە دانیشتوانی گوندەکە دەکەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، کۆمەڵەی ناتۆری کارتا لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێت، هەستاون بە پاککردنەوەی گوندەکە و مزگەوتەکەی و هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین تیایدا وەک دەربڕینی رێزێک بۆ دانیشتوانە فەلەستینیە موسڵمانەکانی ئەو گوندە چۆڵکراوە.

لە راگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە کە رەفتاری زایۆنیزم لە رەفتاری نازییەکان دەچێت لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ دانیشتوانی فەلەستین.

ئەو کۆمەڵەیە دەشڵێت، داواکارن لە خودا لەم دەسەڵاتە رزگاریان بکات و پێکەوە لەگەڵ گەلی فەلەستینی بە ئاشتی و ئارامی پێکەوە بژین.

ناتۆری کارتا، بە واتای "پاسەوانی شار" دێت، گروپێکی ئایینی جولەکەن و لە بنەڕەتدا دژی دامەزراندنی دەوڵەتی جولەکەن و بەهەموو شێوەیەک ئەو جۆرە دەوڵەتە رەتدەکەنەوە و ژمارەیان پێنج هەزار کەس دەبێت و لە قودس و لەندەن و نیۆرک دەژین.

ناتۆری کارتا ساڵانە چەندین چالاکی لەم جۆرەیان هەیە و خاوەنی پەیامی پێکەوەژیان و رێزگرتنی ئایینەکان و جیاوازییەکانن و لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە روبەڕوی توندوتیژی بوونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad