English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داوایەكی ئێران ڕەت دەكاتەوە
2021-02-06 [09:15 AM]

ZNA – هەولێر


حکوومەتی عێراق داوایەکی ئێرانی ڕەتكردەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مێژوویی ناسراو بە تاقی کسیرا باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا.

سەرەتای مانگی رابردوو، وەزیری کولتوور و پیشەدەستییەکانی ئێران، عەلی ئەسغەر مونسان دەرخستەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا لەلایەن شارەزایانی بواری شوێنەواری ئێران پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کردبوو.

وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بڵاویکردەوە، لەیس حوسێن، سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کولتووری عێراق، داوای لێبووردنی لە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كردووە و بۆ ڕەتكردنەوەی داوایەكەی ئێران بۆ نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا.

لەیس حوسێن لە دیدارەکەیدا بە باڵیۆزی ئێران، ئیرەج مەسجدی راگەیاندووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەرکی نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا دەگرێتە ئەستۆ.

حوسێن دەشڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان پێشینەیەکی خێرای بەبڕی ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی هەیوانی تاقی کیسرا تەرخان کردووە.

سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کولتووری عێراق روونیشی كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان لە مانگی شوباتدا شارەزایانی نێودەوڵەتیی رەوانەی عێراق دەکات بۆ دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا.

هەیوانی مەدائین کە بە "تاقی کیسرا" ناسراوە، شوێنەواری بەجێماوی یەکێک لە کۆشکەکانی کیسرا ئەنۆشێروانە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ساسانی و دەکەوێتە سنووری شاری قەتسیفوون لە ناوچەی مەدائین کە لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە پارێزگای بەغدایە.

هەیوانی مەدائین لەسەردەمی کیسرای یەکەم کە بەناوی "ئەنۆشێروان" ناسراوە، دوای پرۆسەی سەربازیی بۆسەر بێزنتینییەکان لە ساڵی ٥٤٠ بنیاتنرا و موسڵمانەکان لە ساڵی ٦٣٧ دەستیان بەسەرداگرت و گۆڕییان بۆ مزگەوت.

 





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad