English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ سعودیه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تووشبوونی به‌ كۆرۆنای تۆمار كرد
2021-02-06 [04:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌ رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 386 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو به‌ به‌رزترین ژماره‌ی رۆژانه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه‌ داده‌نرێت كه‌ رۆژانه‌ راده‌گه‌ینرێت.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌ رایگه‌یاند، 386 تووشبووی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌، كه‌ كۆی گشتی گه‌یانده‌ 369 هه‌زار و 961 كه‌س، له‌م ژماره‌یه‌ دوو هه‌زار و 327 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ له‌شیان چالاكه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، زۆربه‌یان باری ته‌ندروستیان جێگیره‌ و 401 حاله‌ت باری ته‌ندروستیان ناجیگیره‌، هه‌روه‌ها 283 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كۆی گشتی چاكبوون گه‌یشته 361 هه‌زار و 237 كه‌س، ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشته‌ شه‌ش هه‌زار و 397 كه‌س دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوار كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌ داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌ك كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

رۆژی 17ی دیسه‌مبه‌ر سعودیه‌ ده‌ستی به‌ پێدانی ژه‌می ڤاكسین به‌سه‌ر هاوڵاتیانی خۆی كرد، ڤاكسینی كۆمپانیای "فایزه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی و "بیۆنتیك"ی ئه‌ڵمانی به‌كار هێنا.

 

واس





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad