English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئێران له‌ سه‌نعا: ئه‌مریكا به‌تەمایە هێزی چەکداری خۆی له‌ یه‌مه‌ن جێگیر بكات
حەسەن ئیرلوو، باڵیۆزی ئێران لە یەمەن
2021-02-06 [06:34 AM]

ZNA- هەولێر


حه‌سه‌ن ئیرلوو باڵیۆزی ئێران له‌ سه‌نعای پایتەختی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت، به‌ لێدوان و بڕیاری ئه‌مریكا دڵخۆش نین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كابینه‌ی نوێی ئەم وڵاتە سیاسه‌تێكی جیاوازتری له‌ كابینه‌ی پێشخۆی هه‌یه‌.

حەسەن ئیرلوو له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی، هۆكاری بڕیاری سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا له‌ راگرتنی پشتیوانیكردنی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌یه‌، ئه‌مریكا به‌نیازه‌ راسته‌وخۆ هه‌ژموونیی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی له‌ یه‌مه‌ن جێگیر بكات.

بە گوتەی باڵیۆزی ئێران پێویسته‌ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ئه‌و به‌رگری و تێكۆشانه‌ی هه‌یانه‌ هەتا سه‌ركه‌وتن لەسەری به‌رده‌وام بن و كۆڵنه‌ده‌ن.

ئێران وەک بەشێک لە هیلالی شیعە سەیری یەمەن دەکات و وڵاتانی وەک عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان لە نێو ئەم هیلالەدا وەک "بەرەی خۆڕاگری" دەناسێنێت

 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad