English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەناو شاری بەغدا ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیر دەكرێن
ئەرشیف
2021-02-07 [08:31 AM]

​ZNA – هەولێر


ئاژانسی هەواڵگری عێراق ئاشكرایدەكات، لەهەڵمەتێكی هێزەكانیان لەناو شاری بەغدا دا توانیویانە ژمارەیەك چەكداری  داعش دەستگیر بكەن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكەن.

بەپێی راگەیێندراوێكی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا 13 چەكداری داعشیان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای شاری بەغدا دەستگیركرد، كە بەگوێرەی ماددەی 4ی یاسای تیرۆر داواکرابوون.

وەك لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە: "لە کاتی لێكۆڵینەوەكان چەكدارە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە كە لە كەرتەكانی كەركووك، نەینەوا، باكووری بەغدا و دیجلە كاریان كردووە و هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی سڤیلیان كردووەتە ئامانج".

هەر بەپێی راگەیێندراوێکی ئاژانسەکە، بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان و رێگاکانی دەرەوەی بەغدا، هێزەکانیان توانیویانە دوو چەکداری داعش لە دوو بازگە دەستگیر بکەن کە بەپێی مادە 4ی تیرۆر داواکرابوون.

 





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad