English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەكی دەستی پێشمەرگە باوەر ،ئیرادەیە
2021-02-07 [01:24 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


رێكخراوی تیرۆریستی داعش كاتێك ئاڕاستەی بەرەو رووی هەرێمی كوردستان گۆردرا ، عێراق لە رووی سەربازییەوە هەڕەسی هێنا بە شێوەیەك لە ماوەی چەند كاتژمێرێك  چەك و جبەخانەی پێشكەوتوو كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمان بە سەركردایەتی ئەمەریكا رادەستی هێزەكانی عێراقی كرا بوو ، بەتایبەت لە دەڤەری موسڵ ئەوا رادەستی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی كرا و ئینجا بە هەموو جۆرە چەك و ئۆتۆمبیلێكی سەربازی پێشكەوتوو وبۆمبرێژكراوە هێرشی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیان دا .
جگە لەوەی لە رووی ژمارەی چەكدارەوە ، سوپایەكی بێ‌ شوومار بوون  و لە رووی مادیشەوە خاوەن سەروەت وداهاتێكی زۆربوون ، لە رووی میدیایی و پشتیوانیكرنیشەوە هاوكاری زۆر دەكران  و ئەوەش وایكردبوو كە حكومرانی لە رووبەرێكی جوگرافیای بەرفراوان و لە سوریا و عێراق بكەن ، تا سنووری دەسەڵاتەكانیان زیاتر بەفراوانتر بكەن .
ئەو رێكخراوە لەماوەیەكی دیاردا ، بووە گەورەترین هەڕەشە ومەترسی نەك هەر لە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەڵكو  بۆ سەر  هەموو مرۆڤایەتی و جیهانی ئازاد كە شۆك و سەرسورمانی گەورەی پێوە دیار بوو ، بەڵام  مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستییە كە ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە چەكێكی سادە بەڵام  ئیرادەیەكی پۆڵایین و بە رابەرایەتییەكی ژیرانەی هێژا سەرۆك مسعود بارزانی  هەر لەگەڵ یەكەم پەڵاماردانەی دڕندانە و تیرۆریستانەی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە وەك چییایەكی پۆڵایین بەرگریان لە گەل و خاكی كوردستان كرد و بەخۆێن وگیانیان مێژووییەكی پر سەروەرییان تۆمار كرد.
هەر چەندە هێزی پێشمەرگەی كوردستان خاوەن چەكی پێشكەوتوو و تانك و تەكنۆلۆژیایی سەربازی نەبوو بۆ  رووبەرووبوونەوە و تێكشكاندنی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی داعش ، بەڵام  ئامادە بوونی سەركردایەتی و رابەرایەتی بارزانی بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە جەبهەكان و سنوورێكی بەرفراوان بە درێژایی 1050 كیلۆمەتر ، وەرە و ئیرادەی زیاتری  بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەخشی و توانییان لە ماوەیەكی كورت دا ، سەركەوتنی گەورە بە بەخشینی  زیاتر لە 1800 شەهید و زیاتر لە 10 هەزار بریندار ئووستورەیی  گەورەترین  رێكخراوی تیرۆریستی بشكێنرێت و ستراتیژی لە بەرگرییەوە بەرەو پاككردنەوە و ئازادكردنی ناوچەكە بگورٍدرێت و بەم شێوەیە پێشمەرگە وەك تاكە هێزی زەمینی جیهان  بۆ جەنگی تیرۆر لە مێژوو دا تۆمار بكرێت ، كە ئەو كاتە راپۆرتە هەواڵگریەكانی دەوڵەتە زلهێزەكان دەیان وت كە بۆ بەرپەچدانەوەی ئەم هێزە پێویست بە هێزیكی راهێنراوی سەربازی سەدان هەزاری دەكات .
ئەگەر ئیرادەی پۆلایینی هێزی پێشمەرگە و رابەرایەتیەكی بەهێزی وەك  سەرۆك بارزانی نەبوایە، سەدان تۆپ و تانك و تەكنۆلۆژیایی پێشكەوتووش  نەیاندەتوانی  لە بەردەم   رێكخراوی تیرۆریستی داعشی دڕندە بوەستنەوە و ئووستوورەیان بشكێنن ، نموونەش هەر ئەو چەك و تەكنۆلۆژیا گەورەیە لە دەست سوپای عێراق بوو ، بەڵام نەبوونی ئیرادە و بوێری  بینیمان كە چۆن لە چەند كاتژمێرێكدا ، عێراق چۆكی شكا و هەرەسی هێنا . 
بۆیە، ئێران و هەموو ئەوانەی كە پێیان وایە، بە چەند فیشەكێك ئەوا دەتوانن سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و رابەرایەتی سەرۆك بارزانی  بە سیناریۆ و كورتە فیلیمی پاسدارۆك بچووك وێنا بكەن ، خۆشیان باش دەزانن كە لە رووی ستراتیژی سەربازییەوە مەحاڵ بوو ئەم سەركەوتنە گەورانە جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێكی تر لە  جیهان بتوانێت  بە سەر ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت .
چونكە هەر بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە ی كوردستان داعش تێكشكێندرا ، ئەو هێزە هەرەشەیی رژد بوو لەسەر ئازادی ناوچەكە و ئاسایشی هەموو جیهان .بەلێ بەشانازیەوە بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی كوردستانمان پاراست و شەرٍی كوردستان یان نەمانی كرد  ـ وەك هەمیشە ، ژیانی ژێر دەستی و پاشكۆیی بە خوێن و گیانی و ئازایەتی و قارەمانیی ڕەتكردەوە .





ئەم هەواڵە 9262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad