English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڤایرۆسی دیار نییە کۆرنا لە بەروبوومە دەریاییەکانی ئووهانەوە هاتبێت
2021-02-07 [06:03 AM]

ZNA - هەولێر


رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەست نییە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بازاڕی بەروبوومە دەریاییەکانی شاری ئووهانەوە بڵاوبووبێتەوە.

لیژنەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تایبەت بە گەڕان بەدوای شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاشکرای کرد کە هیچ بەڵگەیەک نییە ڤایرۆی لە بازاڕی بەروبوومە دەریاییەکانی شاری ئووهانەوە بڵاوبووبێتەوە.

ڤلادیمیر دەدکۆڤ پسپۆڕی رووسیایی و ئەندامی لیژنەکەیە دەربارەی شوێنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید١٩ رایگەیاند، لە بازاڕەکەی شاری ئووهان هەموو مەرجەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەن، بەڵام بەم مانایە نییە کە لە سەرەتادا ڤایرۆسەکە لەوێوە بڵاوبووەتەوە.

ناوبراو ئەو دەنگۆیانەشی بەدرۆخستەوە کە دەڵێن ڤایرۆسەکە لە تاقیگەی ڤیرۆلۆژی شاری ئووهانەوە دزەی کردووە و دەڵێت، تاقیگەکە بەشێوەیەکی تەواو پارێزراو دروستکراوە.

پێشترێ گوتراوە ڤایرۆسی کۆڤید١٩ بەشێوەیەکی سەرەتایی لە تاقیگەی ڤیرۆلۆژی ئووهان دروستکراوە و دواتر بە هەڵە بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی چین ئەم دەنگۆیانەیان رەت دەکەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad