English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ دواین كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی لەسەر بودجە ئەنجام دەدرێت
2021-02-08 [07:59 AM]

​ZNA – هەولێر


لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 90٪ـی کارەکانیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 تەواوکردووە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهات لە بودجەدا جێگیر دەکرێت، کە 12.67٪ی بودجە دەکات.

هەیسەم جبووی، سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 8-2-2021، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوایین کۆبوونەوەی خۆی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق ئەنجام بدات و دەشڵێت، زیاتر لە 90٪ی کارەکانیان لەسەر پرۆژەیاساکە تەواوکردووە، بودجەکەیان لە 164 تریلیۆنەوە بۆ 129 تریلیۆن دینار کەمکردووەتەوە، کورتهێنانیش لە 71 تریلیۆنەوە کەمکراوەتەوە بۆ 24 تریلیۆن دینار.

سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان دوایین قسە کە زۆربەی شیعەکانی نێو لیژنەی داراییش دوای روونکردنەوەی سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت پێیگەیشتوون، ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان لەو 460 هەزار بەرمیلەی رۆژانەی هەناردەی دەکات، دوای گێڕانەوەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە و ئەو بڕەی لەنێوخۆ بەکاردەبرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆی بکات.

بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کە ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی کردوویانە ئەو بڕە هەر دەکاتەوە 250 هەزار بەرمیلەکە. بۆیە زۆرترین ئاماژەکان بۆ ئەوەن "ئەمڕۆ پرسی رادەستکردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان لە بەرامبەر 12.67٪ی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجە جێگیر بکرێت".

 





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad