English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامنەیی كۆتا قسەی لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی كرد
2021-02-08 [08:28 AM]

​ZNA – هەولێر


رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە و فڕۆکەوانەکانی سوپای ئێران رایگەیاند، بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندبوونی ئێران، ئەمریکا دەبێت گەمارۆکانی لابدات

عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرماندە سەربازییەکانی راگەیاند: "ئەگەر دەیانەوێ ئێران پابەند بێت بە رێککەوتنی ئەتۆمی، دەبێت ئەمریکا سەرجەم گەمارۆکانی هەڵوەشێنێتەوە، ئەویش نە بەقسە و لەسەر کاغەز، دەبێت لە کردەوەدا گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە، ئێمەش هەڵیسەنگێنین، ئێمەش هەست بکەین کە گەمارۆکان هەڵگیراون".

ئەمریکا هەڵوێستی پێچەوانەی ئەوەی هەیە و دەڵێت، دەبێت سەرەتا ئێران بۆ رێککەوتنەکە بگەڕێتەوە، ئەمریکا هەنگاوەکانی ئێران پشتڕاست بکاتەوە و رێککەوتنی ئەتۆمی ببێتە بنەمای دانوستاندنی دیکە، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپاش داوایان لە ئێران کردووە پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت.

خامنەیی، ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی کە هەموو پابەندییەکانیان پێشێل کرد، ئەمانە ئیدی مافی ئەوەیان نییە مەرج بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی دیاری بکەن، ئەوە ئێرانە کە مافی هەیە بۆ بەردەوامیی رێککەوتنی ئەتۆمی مەرج دیاریی بکات، هۆکاریش ئەوەیە کە ئێران هەموو پابەندییەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێکردووە.

ئەو هەڵوێستەی رێبەری ئێران لە کاتێکدایە کە بەپێی چەند راپۆرتێک، ئەمریکا دەیەوێت لە گەمارۆکاندا هەندێ ئاسانکاری بۆ ئێران بکات، ئەوەش وەک دەرفەتێک بۆ هەناسەدانی ئێران و رەخساندنی دەرفەتێک بۆ دانوستاندن.

زەریف هۆشداریشی دابوو کە ئەگەر ئەمریکا تاوەکو دوو هەفتەی دیکە سزاکانی سەر ئێران سووک نەکات، ئەوا رێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەنێودەچێت.

 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad