English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە 
2021-02-08 [10:10 AM]

ZNA- ھەولێر


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رووبەرووی کێشەیەکی گەورە بووتەوە پێش یارییەکەی لەبەرامبەر یانەی خیتافی کە بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجامبدرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، زێدان بۆ یارییەکەی سبەی تەنھا ١٢ یاریزانی لەبەردەستە بۆ ئەوەی یارییان پێبکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە ئێستادا یانەی ریال مەدرید بەدەست پێکانی یاریزانەکانی دەناڵێنێت و نۆ یاریزانی پێکانی ھەیە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، جگە لە پێکانی یاریزانەکانی سبەی تۆنی کرۆس ناتوانی بەشداری یارییەکە بکات بە ھۆی ئەوەی پێنج کارتی زەردی ھەیە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad