English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هزری ناسیونالیزمی دەوڵەتە سەردەستەکان وهەڕەشەیێکی بەردەوام
2021-02-08 [03:33 AM]

نوسینی : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


لەناوچەیێکی فرە ڕەنگی وەکو ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین
ناسیونایزمی سەردەست هەژمونی خوی سەپاندووە بەسەر گشت پێکهاتەکانی دەرەوەی نەتەوەی عەڕەب ،تورک فارس دا
ناسیونالیزمی دەوڵەتە سەردەستەکان لە سەربنەمای منی عەڕەب،منی فارس،منی تورک لە سە رەوەی ئێوەی هەر پێکهاتەیێکی دیکەی نەتەوەیی ،ئایینی،
زمان تاد...ییم
واتە خو بە باشتر زانین بە سەر غەیری خویاندا
ئەم جورە بیر کردنەوەیە سیاسیە هەر لە سەرەتای دروست بونی دەوڵەت نەتەوەکانی دەڤەرەکەمان تاکو ئێستا بەردەوامە
هزری ناسیونالیستی لە دەرەوەی سنورەکانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست هاوردە کراوە
زوربەی هەرە زوری ڕژیمە سیاسیەکان ڕژیمی دیکتاوری و توتالیتارن
هەمو هەوڵێکیان خستە گەڕ بو نەهێشتنی نەتەوە و ئایین زمانە جیاجیاکان
وسڕینەوەیان بە یەکجاری نمونەی هەرە بەرچاویش نەتەوەی کورد
کورد کەوتوتە بەر شاڵاوی ئەنفال و کیمیاباران و دەیان شاڵاوی تر لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا بە گشتی بە پێی بەڕنامە و پلانێکی بو داڕێژراو لە لایەن دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان
وە ئەگەر چی نێوان خویان ناکوکیان هەبووە و هەیە بەڵام سەرچاوەی بیری سیاسیان یەک سەرچاوەیە هزری ناسیوالیستی کویان دەکاتەوە دژی کوردو پێکهاتەکانی دیکەی دەرەوەی خویان
بویە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی کورد دەبێتە هەوێنی پاراستنی ناسنامەنەتەوەییەکەمان لە مەترسی و هەڕەشەی ئاپارتایت
هەیمەنەی بیری ڕەگەز پەرستی بەسەر ناوچەکەدا و لەوانەش نوخبەی سیاسی دەستەڵاتداری عیڕاق بە شیعەو سوننەوە هەر لە سەرەتای ساڵانی بیستەکانەوە تاکو ئەمڕو بەردەوام هەڕەشەیان لە دوزی ڕەوای کوردیان کردووە
تەوافوقاتی سیاسی و بنەماکانی دەستوری هەمیشەیی تەتها مەرکەبی سەر کاغەزن
چونکە شتێک نیە لە عیڕاق و ناوچەکەدا بە ناوی بڕوا بون بە کولتوری دیموکراسی
داواکاری کوردیش لە بەغدا داواکاریەکی دەستوریە و ئەوانیش ئەستەمە وەک ئەوەی کە لە دەستوردا هاتووە جێبەجێ بکەن
بەڵکو بەشێوەیێک دێنە پێشەوە کە بتوانن سەلبی ئیڕادەی سیاسی بکەن لە هەرێمی کوردستان
ئەوەی ئێستا لە عیڕاق دەگوزەرێت بیرێکی هاوتەریبی ناسیونالیستی سەربە ئەجندایێکی سیاسی مەترسیداری دەوڵەتێکی هەرێمیە
بو سەپاندنی هەژمونی خویان و لاواز کردنی کوردە و دواتر هەڵوەشاندنەوەی ئەزمونی فیدڕالیمانە
لە کوتایی دا
دەڵێین یەکگوتاری سیاسی کورد باشترین چارەسەرە بو ڕوبڕو بونەوەی دوخێکی سیاسی ڵەم چەشنە
کە ئەمەش لە هەرێمی کوردستان حزوری نیە بە داخەوە.





ئەم هەواڵە 7366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad