English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دژکردەوەی ئێران بەرانبەر بە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا
2021-02-08 [05:34 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران لە ناوھێنانی كەنداو بە كەنداوی عەرەبی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی روسیاوە نیگەرانە.

سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناڕەزایی وڵاتەكەی لە ناوھێنانی كەنداوی عەرەبی لەبری كەنداوی فارس لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی روسیاوە دربڕیوە.

خەتیبزادە، ئاماژەی بەوەشكرد، ناڕەزاییان لەوبارەوە لەرێی باڵیوزخانەی ئێرانەوە لە موسكۆ گەیاندووەتە وەزارەتی دەرەوەی روسیا.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە توییتێکدا کە باسی چاوپێکەوتنی جێگری وەزیری دەرەوە و باڵێۆزی عێراقی کردووە، کەنداوی باشووری ئێرانی بە کەنداوی عەرەبی ناوبردووە.

هەر لەم رۆژانەدا محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجیلیسی ئێران چۆتە رووسیا و ویستوویەتی راستەوخۆ نامەی عەلی خامنەیی بە سەرۆکی رووسیا بدات، بەڵام ڤلادیمێر پۆتین ئامادە نەبووە چاوی بە قالیباف بکەوێت.

ئەم لە کاتێکدایە چاودێرانی سیاسی دەڵێن رووسیاش دوای هاوکاریکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا، خەریکە لە دەستەڵاتدارانی ئەم وڵاتە دوور دەکەوێتەوە.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad