English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا مانەوەی بەشار ئەسەد بەهەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل دەزانێت
بەرزاییەكانی جۆلان
2021-02-09 [08:14 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: تاوەکو بەشار ئەسەد لە دەسەڵات مابێت و ئێران لە سووریا مابێت، ئاسایشی ئیسرائیل لە مەترسیدایە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی سی ئێن ئێن راگەیاند:  بەرزاییەکانی جۆلان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل زۆر گرنگە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: بەهۆی مەترسی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بەرزاییەکانی جۆلان گرنگییەکی راستەقینەی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل هەیە

بلینکن ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر دۆخی سووریا گۆڕانکاری بەسەردابێت ئەو کات هەڵوێستی خۆیان لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان دەردەبڕن، بەڵام گوتی هێشتا ئەو گۆڕانکارییە دیارنییە بەزوویی رووبدات.

لە ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاری داننانی ئەمریکای بە سەروەریی ئیسرائیل لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمیی واژۆکرد.

دواتر لە رێورەسمێکدا لە کۆشکی سپی و بە ئامادەبوونی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ترەمپ بڕیارەکەی واژۆکرد و دواتریش ئەو پێنووسەی کە بڕیارەکەی پێ واژۆکردبوو، وەک دیاریی بەخشییە نەتەنیاهۆ.

لە ساڵی 1967ـەوە لە دوای شەڕی شەش رۆژە بەشی رۆژئاوای بەرزاییەکانی جۆلان کە دوو لەسەر سێی هەموو ناوچەکە پێکدەهێنێت، لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراوە و بەڕێوەدەبرێت، بەڵام بەشی سێیەمی، کە رۆژهەڵاتەکەیەتی، هەر لەژێر دەسەڵاتی سووریادایە.

 

 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad