English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتنێكی دارایی بۆ هاوكاریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واژوو كرد
2021-02-09 [11:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ رایگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بۆ یارمەتیدانی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئه‌نجامدانی هەڵبژاردن لە عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنێکی دابینكردنی دارایی لەگەڵ "ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (USAID)" واژوو دەکات.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دەسخۆشی لە یارمەتیی دارایی "ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (یو ئێس ئێید) دەکات بە بڕی ٩.٧ ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەدان بەتوانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هاریکارە داراییەکەی ئەمریکا هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندن و بڵاوەپێکردنی راوێژکارانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەسەر ئاستی خوارنیشتمانی لەو کاتەی کە کۆمیسیۆن خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئامادە دەکات.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان( یو ئێن دی پی) لەجیاتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ "ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (یو ئێس ئێید) واژوو كرد بەمەبەستی دابینکردنی دارایی و بەڕێوەبردن بۆ پڕۆژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەمبارەوە، بەرپرسی نێردەی عێراقی رێکخراوە ئەمریکیەکە، بەڕێز جۆن کاردێناس، وتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە گوێگرتن لە پێویستییەکانی عێراق و دابینکردنی هاریکارییەک کە ببێتە مایەی پەرەدان بە سەقامگیری و سەربەخۆیی عێراق. ئەم هاریکارییە داراییە هەروەها دەبێتە مایەی بەتواناکردنی یونامیش لەسەر ئەنجامدانی چالاکییە هەرەپێویستەکان  بەشێوەیەکی کاریگەرانە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢١".

لای خۆشییەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەسخۆشی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بۆ ئەم هاریکارییە داراییە لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و واڵا لە عێراق.

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad