English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن: ئەمریکا پاراستنی بیره‌ نه‌وتییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان لە ئەستۆ ناگرێت
2021-02-09 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە یەکەم لێدوانیدا لەبارەی ئامادەبوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا، پێچەوانەی وتەکانی ترەمپ، ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا ئەرکی پاراستنی بیرە نەوتییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانیان لە ئەستۆ نییە، به‌ڵكو ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا دژی پاشماوه‌كانی داعشه‌.

جۆن کربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چاویان خستۆته‌ سەر شەڕی داعش نەوه‌ک پاراستنی بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچەیە.

لەبارەی کارمەندان و ئامێر و کەرەستەکانی کۆمپانیای ئەمریکی دێلتا کریسانت ئینێرژی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا وتی، هێزەکانی ئەمریکا ئەرکی پاراستنی کۆمپانیایێکی تایبەت کە خەریکی گەشەدان بە سەرچاوە نەوتییەکانە، لەسەر شانی نییە.

بەم حاڵەشەوە ناوبراو ئاماژەی کرد کە 900 هێزی تایبەتی ئەمریکی لە سووریا، خەڵکی شڤیلیش دەپارێزن کە دەتوانێت پاساوی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دەڤەری کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی سووریا بێت.

جان کربی ئه‌وه‌ی خسته‌روو، دەبێت وەبیری بێنینەوە ئەرکی ئێمە لەم ناوچەیەدا لەناوبردنی بە تەواوێتیی داعشە.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا دەڵێت کە لێدوانی وتەبێژی پێنتاگۆن لە ئیدارەی جۆ بایدن بە واتای گۆڕینی هەڵویستەکانی ئەم وڵاتەیە لە سووریا.

 

 





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad