English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکێک سێ منداڵی خۆی دەکوژێت 
2021-02-09 [02:01 AM]

ZNA - ھەولێر


پۆلیسی میسان لە راگەیێندراوێکدا باسی لە دەستگیرکردنی پیاوێک کرد کە تۆمەتبارە بە خنکاندنی سێ منداڵی خۆی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ھۆکاری رووداوەکە ئەوە بووە پیاوەکە کێشەی لەگەڵ ھاوژینەکەی ھەبووە و تۆمەتبارەکە لەژێر کاریگەریی ماددەی ھۆشبەر بووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە ٠٩-٠٢-٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای میسان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ھاتووە، پیاوێکیان لە شارۆچکەی قەلعەی ساڵح سەر بە پارێزگای میسان دەستگیرکردووە کە دانی بەوەدا ناوە کە ھەرسێ منداڵەکەی خنکاندووە. منداڵەکان نۆ ساڵان، ھەشت ساڵان و پێنج ساڵان بوون.
 
دوای ناردنی تیمێک بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە پۆلیسی میسان توانیویانە دوای کاژێرێک لە راوەدوونان دەستگیری بکەن، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بەوەدا ناوە کە کێشەی لەگەڵ ھاوژینەکەی ھەبووە و ئەوە پاڵنەری تاوانەکە بووە. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا روونکراوەتەوە، تۆمەتبارەکە لەو کاتەدا لەژێر کاریگەریی ماددەی ھۆشبەر بووە.





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad