English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وزیری ئیتلاعاتی ئێران: بە فەرمانی خامنەیی دروست‌کردنی چەکی ئەتۆمی حەرامە
مەحموود عەلەوی وزیری ئیتلاعاتی ئێران
2021-02-09 [05:03 AM]

​ZNA – هەولێر


مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران ده‌ڵێت: به‌ فه‌توای رێبه‌ری باڵا دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی حه‌رام كراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچاری بکرێین، ئه‌وا تاوانی ئێرانی تێدا نییه‌.

عه‌له‌وی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێران دا گوتی: پیشه‌سازیی ئه‌تۆمی ئێران پرۆژه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌یه‌ و رێبه‌ری باڵاش به‌ فه‌توا چه‌كی ئه‌تۆمی حه‌رام كردووه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌ دۆخی ئاساییدا ئێران هیچ نیازێكی بە چەکی ئەتۆمی نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچاربكرێن له‌ پێناو به‌رگریكردن چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌مدەهێنن.

پێشترێش بەرپرسانی ئێرانی باسی ئەمەیان کردبوو کە خامنەیی بەرهەمێنانی چەکی ئەتۆمیی حەرام کردووە. بەڵام ئەمجارە وزیر ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت ئەگەر ناچار بکرێین دروستی دەکەین.

بە گوتەی چاودێران وشەی حەرام بەم مانایەیە ئەگەر دۆخە بە زیانی ئێران بێت، کاری حەرامیش دەکات.

 





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad