English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دژی داعش دەست پئ کرد
2021-02-10 [08:23 AM]

ZNA-هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی سەربازی لە سنووری سێ پارێزگا لە رۆژئاوای بەغدا تاوەکو سامەرا دەستیپێکرد.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٠٢١/٠٢/١٠ بە سەرپەرشتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی سەربازی لە رۆژئاوای بەغدا و جەزیرەی گەرمە و رۆژھەڵاتی دەریاچەی سەرسار دەستیپێکرد.
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، سامەرا (سنووری پارێزگای سەلاحەددین) و ئەنبار، بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار و سامەرا بە پشتیوانی فڕۆکەکانی سوپا و ھێزی ئاسمانی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ پاککردنەوەی ناوچەیەکە لە دەست رێکخراوی داعش و تووندوتۆڵکردنی سنووری جیاکەرەوەی نێوان ئەو فەرماندەییانەیە. 





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad