English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا... کەسێک له‌ روداوێكی ته‌قه‌كردن کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون
2021-02-10 [11:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ویلایەتی مینیسۆتای باکووری ئەمەریکا ئاشكرایان كرد، لەناو کلینیکێکی تەندروستیدا لە ویلایەتی مینیسۆتا پیاوێکی چەکدار تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون. هەروەها ڕایانگەیاند تاوانبارەکە دەستگیرکراوە.

پۆلیس وتی پێش کاتژمێر 17:00 پێیان ڕاگەیەندراوە کە پیاوێکی چەکدار چووەتە ناو کلینیکی تەندروستی ئالینا هێڵث و تەقەی لە خەڵکەکەی ناو کلینیکەکە کردووە.

لە گرتە ڤیدییۆییەکانی کەناڵە ناوخۆییەکاندا دەردەکەوێت پەنجەرەکانی کلینیکەکە شکاون، بەڵام ئاشکرا نیە شکانی پەنجەرەکان بەهۆی تەقینەوەوە بووە یاخود فیشەک.

سەرۆکی پۆلیسی بافالۆ پات بۆدک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی پۆلیس تاوانبارەکەی دەستگیرکردووە و ناوی گریگۆری ئۆڵڕیچە و تەمەنی 67 ساڵە، ئاماژەشی بەوەدا تاوانبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە ناسراوە و هۆکاری تەقەکردنەکەشی ئەوە بووە " خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانی کلینیکەکەی بەدڵ نەبووە."

وتیشی " ئەگەری ئەوە هەیە پێش تەقەکردنەکە تەقینەوەیەک ڕوویدابێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad