English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر مه‌رجی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە
2021-02-10 [11:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە کەشێکی دیموکراتیی لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە برەخسێنن، وتیشی، لەگەڵ ئەوەدام، نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکات، بەڵام بەو مەرجەی وڵاتانی دیکە دەست لە پڕۆسەکەدا، وەرنەدەن.

موقتەدا سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لە پێشھاتەکانی رەوشی عێراق کرد و سەرەتا لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەکدارانی سەرایا سەلام سەربە رەوتی سەدر چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بەغدای پایتەخت و شەقامەکانی نەجەف و کەربەلا گوتی، سوپاسی خەموخۆری ھێزی سەرایا سەلام دەکەم بۆ پاراستنی گەل و شوێنە پیرۆزەکان، لەگەڵ ئەوەیشدا لە ژمارەیەک کەسم بیستوە گوایە بڵاوبوونەوەی ھێزی سەرایا سەلام لە بەغدای پایتەخت و شەقامەکانی نەجەف و کەربەلا دژبە شکۆی دەوڵەت بووە، من بەو کەسانە دەڵێم ئەگەر بڵاوبوونەوەکەی سەرایا سەلام دژبە شکۆی دەوڵەت بووایە، رێگەمان نەدەدا ئەوە رووبدات، بەڵام بەپێچەوانە ئەوە لە پێناو پتەوترکردنی شکۆی دەوڵەت بووە و بۆ ئاگاداری ھەمووانیش ئەو بڵاوبوونەوەیەی ھێزی سەرایا سەلام، بە ھەماھەنگیی بووە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان.

موقتەدا سه‌در گوتیشی، دووبارە جەختدەکەمەوە کە گرنگە پارێزگاری بکرێت لە شکۆی دەوڵەت کە زۆرجار لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەکییدا پێشێلکراوە.

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راشیگەیاند کە ھێزە ئەمنییەکان بەرەوڕووی مەترسی راستەقینە بووەنەتەوە و باسی له‌وه‌ كرد، ناتوانم لە بەرامبەر ئەو پێشێکارییانەی کە دژبە برایانم لە سوپا و پۆلیس ئەنجام دەدرێت بێ دەنگبم، چونکە ھێزە ئەمنییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە گەندەڵکاران ئەرک جێبەجێ ناکەن، بەڵکو ئەوان بۆ پاراستنی نیشتمان، سەرەوەیی و سەربەخۆی گەل، ئەرک جێبەجێ دەکەن.

موقتەدا سەدر سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەگەڵ خۆپیشانداندان دژبە گەندەڵیی، بەڵام بەو مەرجەی بە ئاشتی و دوور لە ھێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت ئەنجام بدرێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ستایشی رۆڵی ھێزە ئەمنییەکان و برام مستەفا کازمی دەکەم کە ھەوڵەکانیان بۆ بەرچدانەوەی کەسانی خراپەکار خستووەتەگەڕ.

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر هەروەها گوتی: "مستەفا کازمی بەڵێنی گێرانەوەی شکۆی دەوڵەتی داوە، بۆیە پێویستە ئەو بەڵێنەی جێبەجێ بکات، ھەروەھا داواش دەکەم لێکۆڵینەوەکان لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەران تەواو بکرێن، بۆ ئەوەی سزای بکوژانی خۆپیشاندەران بدرێت".

موقتەدا سەدر هەروەها تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ ئەنجامدانی چاکسازییە، بۆیە رێگە بەوە نادەین کەسانی گەندەڵکار ئەو پۆستە بەڕێوەببەن و گوتی، لەگەڵ ئەوەدام، نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکات، بەڵام بەو مەرجەی وڵاتانی دیکە دەست لە پڕۆسەکەدا، وەرنەدەن.

موقتەدا سەدر داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە کەشێکی دیموکراتیی لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە برەخسێنن گوتی: "با رکابەرییمان لە میانی گفتوگۆی ئاشتییانەدا، بێت.

موقتەدا سەدر سەبارەت بەو قەیرانە ئابوورییەی کە ئێستا عێراق بەرەوڕووی بووەتەوە گوتی: "گرنگە کۆتایی بەو قەیرانە ئابوورییە بھێندرێت کە ئێستا عێراق پێدا تێپەڕدەبێت، چونکە تەنھا کەسانی ھەژار لەو قەیرانە زیانمەند دەبن".

موقتەدا سەدر لەبارەی دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا گوتی: "پێویستە ھێزی داگیرکەر بەپەلە بە رێگای دیپلۆماتیی و پەرلەمانیی لە عێراق بکشێتەوە، بۆ ئەوەی عێراق نەبێت بە گۆڕەپانی ململانێیی نێودەوڵەتیی و ھەرێمیی".

 

aa





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad