English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرژیی نێوان ئێران و کەنەدا پەرە دەستێنیت
پاشماوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە
2021-02-10 [02:55 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت بەرپرسانی كەنەدا نابێت رەوتی لێكۆلینەوە لە كەوتنەخوارەوەی فرۆكە ئۆكراینییەكە ئالۆز بكەن و زانیاریی تازەی  كەنالی سی بی سی ئەم وڵاتەش بە درۆ دەخاتەوە.

سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە ١٠ی شوبات، ھەواڵێكی كەنالی سی بی سی كەنەدای رەتكردەوەو داوای لەبەرپرسانی کەنەدا كرد كە لێكۆلینەوە لە ھۆكارەكانی كەوتنەخوارەوەی فرۆكە ئۆكراینییەكە لەسەر ئاسمانی تاران، بە ھەواڵی چەواشەكارانە ئالۆزتر نەكەن.

كەنالی سی بی سی كەنەدا رایگەیاندووە فایلێكی دەنگیی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەنەداییەکان گەیشتووە كە تێیدا باس لەوە دەكات كە لایەنە ئەمنییەكانی ئێران رێگە نادەن لێكۆلینەوەی ورد لەم دۆسیەیه بكرێت. زەریف لە گرتە دەنگییەکەدا باس لەوەش دەکات کە رەنگە کەسانی دزەکردوو بۆ نێو هێزە ئەمنییەکانی ئێران راستەوخۆ تەقەیان لە فڕۆک ئۆکرانییەکە کردبێت.

فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی ئۆکرانیا کاتی فڕینی لە فڕۆکەخانەیەکی تارانەوە بەرەو شاری "کی‌ێف"ی  پایتەختی ئۆکرانیا کاتژمێری  سەرلەبەیانیی ٨ی جانیڤەریی ٢٠٢٠ کەوتە بەر هێرشی دوو مووشکی دژە فڕۆکەی ئێران و بە ١٧٦سەرنشینەوە کەوتە خوارە و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.    





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad