English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ھه‌ولێر: نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخرا
2021-02-11 [07:20 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی ھه‌ولێر، رایگه‌یاند:نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ شاری ھه‌ولێر كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ته‌رخان كرابوو داخرا.

دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی ھه‌ولێر، رایگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ شاری ھه‌ولێر كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ته‌رخان كرابوو داخرا، ئه‌مه‌ش دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی توووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ و ئاساییبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كه‌ ته‌رخانكرابوون بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ئاماژەی بەوەش کرد، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه‌ داخرا، یه‌كێك بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا و له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ی ھه‌ولێر رۆڵێكی كارای ھه‌بووه‌ و  زیاتر له‌ 600 تووشبووی كۆرۆنا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی ھه‌ولێر داوای له‌ ھاووڵاتییان كرد كه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھه‌ر له‌كه‌مبوونه‌وه‌دابێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ ماوه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ باری ئاسایی و خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بخرێنه‌وه‌ خزمه‌تی ھاووڵاتییانی شاری ھه‌ولێر.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad