English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ برا ناكۆكیان لەسەر میرات له‌گه‌ڵ باوکیان بۆ دروست بووه‌، پاشان باوكیان دەکوژن
2021-02-11 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی ناكۆكی لەسەر بەشە میرات، سێ کوڕی گەنج لە بەغدا کە برای یەکترن، باوکی خۆیان دەکوژن، دواتر ده‌ستگیر ده‌كرێن و دان به‌ تاوانه‌كه‌دا ده‌نێن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوێنێ چوارشەممە، بەیاننامەیەکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو سێ برایە بڵاوکردەوە، کە دانیانناوە بە کوشتنی باوکیان.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "دوای ئەوەی دادگا قەناعەتی بە گوتەی سێ برا نەهاتووە، کە گوتوویانە باوکیان خۆی کوشتووە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سێ براکەی دەستگیرکردووە".

لێکۆڵینەوە لە کەیسی گیانلەدەستدانی پیاوەکە کراوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "بەڵگە کۆکراوەتەوە و گومان هاتووەتە سەر کوڕەکانی، کە بەیەکەوە لەگەڵ باوکیان ژیاون، پاشان رەزامەندیی دادگا وەرگیراوە لەسەر دەستگیرکردنیان".

هەرسێ براکە، کە وێنەیان لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە، بەپێی وەزارەتی ناوخۆ "دانیاننا بەوەی، هەرسێکیان رێککەوتوون و بەیەکەوە باوکیان کوشتووە بەهۆی ئەوەی ناکۆک بوون لەگەڵی سەبارەت بە بەشە میرات".

بەڵام لە راگەیەندراوەکەدا باسی وردەکاریی بڕی میراتەکە نەکراوە، هەروەها رووننەکراوەتەوە میراتەکە لە کێوە بۆیان ماوەتەوە.

 

K24





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad