English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامریکا: ئێران خەریکە لە رێک‌کەوتنی ئەتۆمی زیاتر دووردەکەوێتەوە
نید پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
2021-02-11 [02:35 AM]

ZNA- هەولێر


نید پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە ١٠ی شوبات رایگەیاند، ئاراستەی ئێران بەرەوە دوورکەوتنەوە لە رێک‌کەوتنی ئەتۆمی بەناوی "بەرجام" لە چەند هەفتەی رابردوودا خێراتر بووە.

ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" و رۆژنامەی "وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ" هەر ئەو رۆژە نووسیان: بە گویرەی راپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئێران بەرەو پاشەکشەی زیاتر لە دەروەست‌بوون بە رێک‌کەوتنی ئەتۆمی هەنگاوی ناوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانەکەیدا ئاماده نەبوو سەبارەت بە ئەم راپۆرتەی ئاژانسی نێودەوڵەتی دەربارەی "بەرهەم‌هێنانی یۆرانیۆمی کانزایی"ی ئێرانیەکان رای خۆی دەرببڕێت.

بەڵام نید پرایس گوتی، ئەوەی ئێمە سەبارەت بە کردەوەی ئێران لە چەند هەفتەی رابردوودا دەستمان کەوتووە، بەڕیوەبەرانی ئەم وڵاتە خەریکن زیاتر لە رێککەوتنەکە دوور دەکەوێتەوە.

لەو وەختەوە جۆ بایدن دەستەڵاتی کۆشکی سپیی گرتووەتە دەست، ئێران داوا دەکات بێ‌مەرج هەموو گەمارۆ ئابوورییەکانی سەری هەڵبگیرێن و ئەمریکاش دەڵێت ئێران دەبێت بێ‌سەپاندنی مەرج بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنەکە.

هەتا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو لایەکەوە لەژێر گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا و ئەوروپا دایە.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad