English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا، حوسیـیەکان لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان دەردەهێنێت
2021-02-13 [10:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پـێناو گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی لێقەوماوی یەمەن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە هەفتەی داهاتووەوە حوسیـیەکان لە ناو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان دەردەهێنێت.

دوێنێ هەینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئەنتۆنی بلینکن لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی لە ڕۆژی سێشەممەوە ڕێکەوتی 16 ی مانگی دوو بڕیارەکانی ئەم دوایـیانە هەڵدەوشێنێتەوە کە تیایاندا حوسیـیەکان (ئەنساروڵڵا) خراونەتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانەوە.

وتیشی، لە پـێناو خەڵکی لێقەوماوی یەمەن کە بۆ چەندان ساڵە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، هێشتا ئەمەریکا چاوی لە "ڕەفتارە قێزەوەنەکانی" حوسیـیەکانە و لە بەرامبەریاندا هەڵوێستی دەبێت.

ئەنتۆنی بلینکن باسی له‌وه‌ش كرد، ئەم بڕیارەی داوە پاش ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆیـیەکان و ئەندامانی کۆنگرێس لە هەردوو پارت ئاگاداریان کردووەتەوە کە دانانی حوسیـیەکان بە تێرۆرست، دۆخی مرۆیی لە یەمەن هێندەی دیکە خراپتر دەکات.

ڕێکخراوە مرۆیـیەکان لای خۆیانەوە دەڵێن ناچارن مامەڵە لەگەڵ حوسیـیەکاندا بکەن، چونکە بەشێکی گەورەی یەمەن لە ژێر دەستیاندایە، لەوانە سەنعای پایتەخت.

ئه‌وه‌شیان خسته‌روو، ئەگەر حوسیـیەکان لە نێو لیستی تێرۆردا بن و ئەوانیش مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، ئەوا بەپـێی یاسا ڕێکخراوەکانیان دەکەوێتە بەر سزاکانی ئەمەریکاوە.

 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad