English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆشداریەک لە وەزارەتی تەندروستی 
2021-02-13 [12:57 PM]

ZNA - ھەولێر


ھەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID١٩ لە جیھاندا، بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیارەتیەوە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ڕاوێژکاران و پسپۆران و لایەنە پەیوەندارەکانی ئەم بوارە بە پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ٢٣ ی مانگی یەکی ساڵی پارەوە بە ھەستیاری مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکە کردووە و بەردەوام ھەوڵی داوە دەستپێشخەری ھەبێت لە گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ڕێکارەکان و خۆپارێزی ھۆکاری سەرەکی بوو ھەم لە دواخستنی تەشەنەکردن و زوو کۆنتڕۆڵکردن و ھێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوە بەڵام بەداخەوە ھەستێک لەلایەن ھەندێک لە ھاونیشتیمانیان وا دروستبووە گوایە نەخۆشی کۆرۆنا نەماوە و مەترسی ئەم ڤایرۆسە نەماوە بۆ سەر گیانی ھاووڵاتیان کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ چەند ھۆکارێک و گرنگترینیان ھێنانەوەی پاساوی ئەوەیە گوایە کۆمەڵگا بەرگری بەکۆمەڵ و بەگشتی دروستبووە دژی ئەم ڤایرۆسە بێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکی زانستی پشتڕاستی بکاتەوە ئەمە جیا لەوەی خەڵکانێک ھەر لەسەرەتاوە باوەڕیان بەبوونی ڤایرۆسەکە نەبووە بەمەش نەوەستان بەڵکو ھەست و سۆزی خەڵکیان ڕادەکێشا و بابەتی تریان دەبەستاوە بە پرسی کۆڕونا و دژی ئەو ڕێکارانە بوون کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و پاراستنی گیانیان و دەیگرتە بەر.

ئێستاش کە ژیان ئاسایی بۆتەوە لە کردنەوە ھەموو شوێنەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و کۆبوونەوەی ڕۆژانەی خەڵک و کردنەوەی مۆڵ و چایخانە و چێشتخانە و شوێنە گەشتیاریەکان و مزگەوت و گەشت کردن و زۆر شوێنی تر بەڵام بەداخەوە ڕێنماییەکانی تەندروستی لە زۆربەی شوێنەکان وەک خۆی جێبەجێ ناکرێ بەتایبەتی بەکارھێنان و بەستنی ماسک و لێکدوورکەوتنەوە.
وەزارەتی تەندروستی ھۆشداری دەدات لە ئەگەری دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێوەیەکی خێراتر و مەترسیدارتر بەتایبەتی پاش بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیھان پێوەی دەناڵێنن.

ھەر بۆیە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی بەکەمترین زیان و بە ھاوکاری ھەموولایەک ئەم دۆخە تێپەڕێنین بە سەلامەتی.

سوپاسی پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی دەکەین کە لە ھێڵی پێشەوەی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دان، ھەروەھا ڕۆلی ھێزەکانی ناوەخۆ و دەزگاکانی میدیا و ڕاگەیاندن و لایەنە پەیوەندارەکان و مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرز دەنرخێنین لەھۆشیارکردنەوە و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیان لە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی  تەندروستی و ھەموو ئەو کەسانەی کە گیانیان سپارد لە پێناو پاراستنی گیانی ھاونیشتیمانیان لە ھەرێمی کوردستان.
 
خوای گەورە کوردستان لە ھەموو نەھامەتی و نەخۆشیەک بپارێزێت.

وەزارەتی تەندروستی 
١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad