English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆستەری فیلمی "بێ نیشتمان" بڵاوکرایەوە
2021-02-11 [08:54 AM]

ZNA - تاران


پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی "توورج ئەسڵانی" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و سووریا بۆ بەشداریی لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە.

 

پۆستەرەکە بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" و لە بەرهەمهێنانی هاوبەشی هەرێمی کوردستانی و سووریایە، کە لە لایەن "عەلیڕەزا قادری ئەقدەم" دیزاینی بۆ کراوە.

 

لە فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی "توورج ئەسڵانی"، کۆمەڵێک لە ئەکتەرەکانی هەرێمی کوردستان، تورکیا، سووریا و عێراق بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی تێیدا رۆڵیان بینیوە. 

 

مەنسوور جیهانی  





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad