English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵێكی حەشدی شەعبی سەر بەئێران هەڕەشە لەتوركیا دەكات
2021-02-14 [07:11 AM]

​ZNA - هەولێر


بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی هەڕەشەی لە توركیا دەكات و هەڵوێستی تووندیان دەبێت، ئەگەر لە پێشێلكردنی خاكی عێراق بەردەوام بێت، هەروەها داوای لە حكومەت و پەرلەمانی عێراقیش كرد هەڵوێستی تووندیان لە بەرامبەر ئەو پێشێلكاریانەدا هەبێت.

بزووتنەوەی نوجەبای سەربە  ئێران، لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند: "ووڵات لە قۆناغی پەرتەوازەییدایە، هەڵوێستە فەرمییە لاوازەكان و بەرژەوەندیی تەسكی حیزبایەتی وڵاتیان كردووەتە گۆڕەپانێك بۆ پێشێلكاری و زیادەڕۆیی وڵاتان و هەموو لایەنەكان."

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "بەپێی زانیارییەكان، نیازی توركیا بۆ داگیركردنی پارێزگای نەینەوا تاوەكو قەزای شنگال دوایین پێشێلكاریی نابێت ئەگەر هەڵوێستە فەرمییەكان بەو لاوازیە بمێننەوە."

بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی لە راگەیێندراوەكەیدا بە توركیا دەڵێت: "بە هەڵوێستەكانیدا بچێتەوە پێش ئەوەی هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت كە نازانێت ئەنجامەكەی چۆن دەبێت، پەند لە هێزەكانی داگیركاری ئەمریكا وەربگرن كە لە رووی ژمارەی سەرباز و توانا سەربازیەكانەوە لەوان زیاتر بوون."

هاوكات داواش لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات هەڵوێستێكی یەكگرتوو و تووندیان لە بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانەدا هەبێت، "ئەگەرنا گەلی عێراق و بەرگریەكەی هەڵوێستیان دەبێت."

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 10ی شوباتی 2021 سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی لە چیای گارەی باشووری کوردستان لە دژی پەکەکە راگەیاند.

سوپای تورکیا تائێستا کوژرانی سێ ئەفسەری خۆی راگەیاندووە، بەڵام هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژەیان بە هیچ زیانێکی خۆیان نەداوە و دەڵێن بە لای کەمەوە نۆ سەرباز و ئەفسەری تورکیا کوژراون، لە ەبرامبەردا تورکیا دەڵێت "48 گەریلای پەکەکە کوژراون و دووانیشیان دەستگیر کراون."

 





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad