English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەغدا و تاران دادگایەكی تایبەت به كوژرانی سلێمانی و موهەندیس پێك دەهێنرێت
2021-02-14 [08:05 AM]

​ZNA - هەولێر


باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاشکرای كرد، دادگایەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، لە بەغدا و تاران پێکهێندراوە.

ئیرەج مەسجدی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ئێران رایگەیاند: پێشبینی ناکەن دادگای نێودەوڵەتییەکان رێوشوێنی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بگرنەبەر، بۆیە لە بەغدا و تاران دادگای تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیە پێکهێندراوە.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق، گوتیشی "تۆمەتباری سەرەکی لە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئەمەریکان".

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کردە ئامانج و کوژران.

 





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad