English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیای رووسنەفتی رووسی هۆكاری دابەزینی قازانجەكانی ئاشكرا دەكات
2021-02-14 [08:30 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمپانیای رووسنەفت رایگەیاند قازانجەکانی لە ساڵی ڕابردوودا بەرێژەی 80 لەسەد دابەزیوە، کۆمپانیاکە هۆکاری دابەزینی قازانجەکانی بۆ دابەزینی نرخی نەوت گەڕاندووەتەوە.

ئیگۆر سچین، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای رووسنەفت رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی قازانجەکانیان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام هێشتا کۆمپانیاکە لە رەوشێکی باشی داراییدایە و بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە بازاڕی نەوت.

رووسنەفت رایگەیاند لە ساڵی 2020دا کۆی قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە 2 ملیار دۆلار بووە، ئەمەش 79٪ کەمتر بووە لە قازانجەکانی لە ساڵی 2019دا.

کۆمپانیای رووسنەفت گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوتی رووسیایە، کە کۆمپانیای بی پیی بەریتانی خاوەنی 20٪ی پشکەکانییەتی.

کۆمپانیا نەوتییەکان بە گشتی لە ساڵی 2020دا رووبەڕووی زیانی گەورە بوونە و لە نێوانیشیاندا گەورە کۆمپانیای شیلی هۆڵەندی و کۆمپانیای بی پیی بەریتانی.

 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad