English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئێران و ئەفغانستان زیانی زۆری لێکەوتەوە
2021-02-14 [02:23 AM]

​ZNA – هەولێر


تەقینەوەی تەنگەرێکی هەڵگری گازی سروشتی لە گومرکی "ئیسلام قەڵا"ی پارێزگای هەرات لە سنووری ئەفغانستان و ئێران بوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاگر و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

وەزارەتی دارایی ئەفغانستان، رۆژی یەکشەممە ١٤ی شوباط رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەی هەواڵی ئێران و ئەفغانستان بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە نزیکەی ٥٠٠ تانکەری هەڵگری سووتەمەنی ئاگریان گرتووە و رووداوەکە نزیکەی ٢٧ کاتژمێری خایاندووە.

وەزارەتی دارایی ئەفغانستان بڵاوی کردووتەوە، زانیاری لە بارەی رادەی دروستی زیانەکانی لەبەردەست نییە و سەرۆکی کاروباری گومرک و بەرپرسان بە مەبەستی تاوتوێکردنی رێژەی زیانەکان سەردانی شوێنەکەیان کردووە.

یوونس قازی‌زادە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و وەبەرهێنانی پارێزگەی "هەرات"ی ئەفغانستان گوتوویەتی نزیکەی ئەو ٥٠٠ تانکەرەی لە وێستگەی گومرکی ئیسلام‌قەڵابوونە بە تەواوی سووتاون زیانەکەش بە نزیکەی ٤٠ هەتا ٥٠ ملیۆن دۆلار بەراورد دەکرێت.

ئەو تانکیانەی ئاگریان گرتووە، لە خاڵی سنووریی نێوان ئێران و ئەفغستاندا بە بارەوە لە نۆبەدا وێستاون.

.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad