English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک: دەرمانێکی چارەسەری شەکرە بۆ دابەزاندنی کێش سوودی هەیە
2021-02-14 [06:06 AM]

ZNA ــ هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن پزیشکانی ئەمریکی زانکۆی شیکاگۆ ئەنجامدراوە دەریخستووە دەرمانێک کە بە گشتی بۆ تووشبووانی شەکرە بەکاردەهێندرێت دەتوانرێت بۆ دابەزاندنی کێش سوودی هەبێت.

پزیشکانی زانکۆی شیکاگۆ بۆیان دەرکەوتووە دەرمانی (سێماگلوتاید) کە بۆچارەسەری نەخۆشیی شەکرە بەکاردەهێندرێت دەتواندرێت لە هەندێک باردا دژی قەڵەویش بەکاریبهێنن.

لە توێژینەوەکەدا 2000 کەس لە 16 وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون، پزیشکانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوت ئەو بەشداربووانەی دەرمانەکەیان وەرگرتووە بە تێکڕا و بە نزیکەیی ٪15 کێشی جەستەیان کەمیکردووە بە بەراورد بەو بەشداربووانەی دەرمانەکەیان وەرنەگرتووە.

پزیشکان لە توێژینەوەکەدا هەروەها دەڵێن بۆ ئەو بەشداربووانەی شەکرەیان هەبووە یان لە قۆناخی پێش شەکرە بوون و دەرمانەکەیان وەرگرتووە حاڵەتەکەیان باشتربووە.

د. رۆبێرت کوشنێر، توێژەر لە بواری قەڵەوی لە زانکۆی فێینبێرگ دەڵێت، ئەمە دەبێتە چارەسەرێکی کاریگەر و نوێ لەم سەردەمەی قەڵەویدا"





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad