English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكارەكانی دروستبونی دەنگە دەنگی ناو گوێ
2021-02-15 [09:06 AM]

ZNA ــ هەولێر


دەنگەدەنگی گوێ هەستكردنی مرۆڤە بە بونی دەنگێك لە ناوەوەی گوێچكەی یان سەری بەبێ بونی كاریگەری دەرەكی، كە رەنگە كاتی یان هەمیشەیی بێت، ئەو توشی 15%ی دانیشتوانی زەوی دەبێتەوە و لە دوای تەمەنی شەست ساڵی رێژەكە دەبێتە 33% و بەشێوەیەكی نەرێنی كار دەكاتە سەر ژیانی ئەوانەی توشیان دەبێت.

لەگەڵ ئەوەی هەندێكجار بە تەواوی هۆكارەكان دیار نییە، بەڵام دكتۆر سەلاح عوبدلواحد سلیمان، پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ، چەند هۆكارێكی خستوەتەڕو.


1. تەمەن، ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو 50 ساڵە زۆر جار توشی ژاوەژاوی گوێ دەبن، بەڵام زۆربەی کات لاوازی بیستنیشیان لەگەڵە.

2. نەخۆشی مینیەر: ئەو نەخۆشیە بەوە دەناسرێتەوە کە نەخۆشەکە ژاوەژاوی گوێ یەکانی هەیە لەگەڵ کەمبونەوەی توانای بیستن و سەرسوڕان، وە دوبارە دەبێتەوە و تەنها جارێك نیە.

3. بیستنی دەنگێکی زۆر بەرز چ بە یەك جار یان بۆ ماوەیەکی کەم وەکو دەنگی تەقینەوەکان یان دەنگی کارگە و مەکینە لە شوێنی کار یان ژیان.

4. کۆبونەوەی شەمعی ناو گوێ کە بە ئاسانی چارە دەکرێت، زۆربەی جاریش هۆکارەکەی کەسەکەیە خۆی.

5. بە هۆی زیانی لاوەکی هەندێ دەرمان وەکو ئەسپرین و هەندێ دەرمانی ئازار شکێن.

6. زەبری دەرەکی بەر کەلەی سەر بکەوێت یان گوێ یەکان.

7. نەخۆشی ڕەقبونی ئێسکۆکەکانی ناو گوێ، ئەوەش نەخۆشیەکی تایبەتە توشی گوێ یەکان دەبێت، گوێی ناوەڕاست، نەخۆشەکە هەردولای گوێی لاوازە لەڕوی بیستنەوە جگە لە ژاوەژاو.

8. گرێ ی دەماری هەشتەمی مێشك، کە گرێ یەکە توشی دەماری بیستن دەبێت، نەخۆشەکە گوێ یەکان لاواز دەبن و ژاوەژاو دەکات، زۆر بە هێواشی توشی نەخۆش دەبێت.

9. بە هۆی ئیلتیهابی گوێ.

10. کۆبونەوەی شلە لەناو گوێ بۆ ماوەی زیاتر لە چەند هەفتە بۆ چەند ساڵێك.

11. لایەنی دەرونی وەکو خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ، بەڵام ژاوەژاو لەو جۆرە نەخۆشانە کەمە و توند نیە.





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad