English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق داوای زیادكردنی نرخی نەوت دەكات لەپڕۆژە یاسای بودجە
2021-02-15 [08:11 AM]

​ZNA- هەولێر


جیاوازی گەورەی نرخی خەملێندراو بۆ بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجە و نرخی راستەقینەی ئێستای نەوت لەبازاڕەكانی جیهان، مشتومڕێکی زۆری لە پەرلەمان بەدوای خۆیدا هێناوە.

حكومەتی عێراق  لەپڕۆژە یاسای بودجەی 2021 نرخی نەوتی یەك بەرمیل بە 42 دۆلار دیاریکردووە و ئێستاش نرخی یەك بەرمیل 62 دۆلاری تێپەڕاندووە، پەرلەمانیش دەستکاری کردووە و بۆ 45 دۆلار بەرزی کردووەتەوە.

د. ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە بودجە بۆ 48 دۆلار بەرزبکرێتەوە، لە کاتێکدا حکومەت بە 42 دۆلار دیاریکردووە، بەڵام لیژنەی دارایی بۆ 45 دۆلار بەرزی کردەوە.

سەفار راشیگەیاند، ئەو نرخە جیاوازی زۆری لەگەڵ بازاڕ هەیە لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەرووی 62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە، کە جیاوازی نێوان نرخی خەملێندراو و نرخی بازاڕ 17 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک، ئەو جیاوزیەش کورتهێنان لە پڕۆژەیاسای بودجە پڕ دەکاتەوە پێویست بە قەرز وەرگرتن ناکات.

 





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad