English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، مەترسی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی نوێی به‌ریتانیا زیاترە
2021-02-15 [01:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کورتکراوەی ڕاپۆرتێک لەسەر دوا توێژینەوەی زانستی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و هەوڵەکانی بۆ دەۆزینەوەی چارەسەر دەدرێت دەڵێت ڤایرۆسە نوێکەی به‌ریتانیا مەرترسی گیان لەدەستدان بەهۆیەوە بەرزترە.

توێژینەوە نوێکە دەڵێت ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و لە به‌ریتانیا دەستنیشانکرا لە ڤایرۆسەکانی پێشتر هارترە. زاناکان چاودێری نزیکەی یه‌ك ملێۆن کەسیان کردوە تووشی کۆڤید-19 بوون لە مانگی 11 تا مانگی یەک لە چەندین کۆمەڵگا، لەوانە نزیکەی سێ هەزار بەوهۆیەوە مردوون. دوای لەبەرچاوگرتنی کاریگەریەکانی لەسەر دەرئەنجامی توێژینەوەکان لەسەر کۆڤید19- هەیە، نەخۆشەکانی ڤایرۆسی نوییان هەبووە بە ڕێژەی 35% مردنیان زیاتربووە. بەهۆی ڤایرۆسی پێشتر لەنێوان نەخۆشەکانی لەڕەگەزی نێربوون و تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 66 ساڵبوون، لە 180 توشووبوو کەسێک مردوە. بەڵام لەڤایرۆسی نوێدا ئەو ڕێژەیە 1 بۆ 140 کەسە. مەترسی مردن بۆ ئەوانەی لەخوار تەمەنی 54 ساڵدان کەمترە.

بۆ ئافرەتان کە تەمەنیان لە نێوان 70 بۆ 80 ساڵبوون مەترسی مردن لە ماوەی 28 ڕۆژدا لەڕێژەی 2.9% بۆ 3.7% بەرزبۆتەوە. لە تەمەنی 85 و بەرەوژوور ڕێژەی مردن لە 12.8% بۆ 16.4% بەرزبۆتەوە.

بۆ پیاوانی تەمەن 70 بۆ 80 ساڵ لە 4.7% بۆ 6.1% بەرزبۆتەوە و تەمەنی سەرو 85 لە 17.1% بۆ 21.7% بەرزبۆتەوە.

بەتێکڕا ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی نوێوە 35% بووە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت ئەو خانمانەی دوگیان بوون و کووتانی دژ بە کۆڤید -19یان وەرگرتوە لەوانەیە بەرگری منداڵەکانیان بەرزکاتەوە بەرامبەر بەڤایرۆس و نەخۆشیەکە.

لەفلۆریدا خانمێکی کارمەندی تەندروستی بەر لە بوونی منداڵەکەی بە سێ هەفتە دژ بە ڤایرۆسەکە بە ڤاکسینی مۆدرێنا کووتراوە، دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی ڕێژەی IGC لەخوێنیدا بەرزبوە، ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە ڤاکسینەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەرگری منداڵ هەیە ئەگەر بەر لەدایکبوون دایکی کووترابێت.

زاناکان دەڵین ئەمە تەنها حالەتێکە و دایکان ئازادن لە وەرگرتنی ڤاکیسن لەکاتی دووگیانیدا و کەمن ئەوانەی وەریدەگرن بۆیە توێژینەوەی زیاتر لەمبارەیەوە پێویستە.

زاناکان دەڵین باشترین کاتی لێدانی ڤاکسین لەدایکی دووگیان نه‌زانراوە، لەئێستادا زانیاریەکان و داتا لەمبارەیەوە کەمە.

 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad