English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی دەستگیرکردنی باندێکی بکوژی راگەیاند
2021-02-15 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، باندێکی بکوژ کە ژمارەیەک چالاکوانیان لە پارێزگای بەسرە کوشتووە، دەستگیرکراون.

مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نووسیوویەتی، ئەو باندەی لە بەسرە رۆڵەکانیان دەکوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەکردەوە، کەوتنە چنگی پاڵەوانانی ھێزە ئەمنییەکانمان و رادەستی دادگایەکی دادپەروەرانە کران و ئاشکرا دەکرێن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها نووسیویەتی "ئەمڕۆ بکوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بکوژانی ریھام و ھیشام ھاشمی و سەرجەم غەدرلێکراوانیتر دەستگیردەکرێن".





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad